سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە باکووری کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە هاشم هاشمی سیاسەتوانی ناسراوی باکووری کوردستان کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەیفوڵلا ئەنساری، کەسایەتی ئایینی و شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە باکووری کوردستان کە دەکاتە خەزووری هاشم هاشمی.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی شێخ سەیەفووڵلا ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.




