ئه‌كره‌م ساڵح: هێزی سوپای عێراق هێڵی سنووری خۆیان به‌زاندووه و هاتوونه‌ته قه‌راخ كفری

گەرمیان -KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزی سوپای عێراق نزیك به كفری بوونه‌ته‌وه و له به‌شێكی ناوچه‌ی گه‌رمیان هێڵه‌كانی خۆیان هێناوەته‌وه پێشه‌وه و سنووریان به‌زاندووه.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "جووڵه‌یه‌كی سوپای عێراق له سنووری گه‌رمیان هه‌یه، ماوه‌ی 4 ڕۆژه هێزه‌كانی سوپای عێراق، به ناوی كێوماڵی داعش له سنووری پارێزگاری دیاله، هێزێكی زۆریان هێناوه‌ته ناوچه كوردستانییه‌كان، له خانه‌قینه‌وه تا كوڵه‌جۆ و قه‌رته‌په و جه‌باره، هێزیان بڵاوه پێ كردووه، له زۆر شوێن هێڵی خۆیان تێ په‌ڕاندووه، نزیكی پێشمه‌رگه‌ن، له هه‌ندێك شوێن به‌تایبه‌ت له كفری هاتوونه‌ته هێڵی ته‌ماسی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌وكاتی به‌عسی 2003، له‌و شوێنانه جێگیر بوون، هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچەیە ئاماده‌باشییان كردووه، داوایان لێ كردوون بگه‌ڕێنه‌وه سنووری خۆیان، داهاتوویان ڕوون نییه، نازانین سوپای عێراق ده‌كشێته‌وه یان ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر هه‌یه بۆ مانه‌وه‌یان".
گوتیشی: "سوپای عێراق به‌رده‌وام هه‌یه، له زۆر شوێن پێره‌ویان كردووه، ئه‌وه‌ش جۆرێك له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی لای گه‌رمییانییه‌كان دروست كردووه، خه‌ڵك به‌گومانه‌وه سه‌یر ده‌كەن، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر هاتنیان بۆ كێوماڵی داعش بێت ئه‌وه له‌و سنووره داعش نییه و ڕه‌نگه حكوومه‌تی عێراق مه‌رامی دیكه‌ی هه‌بێت".
ڕایشیگه‌یاند: ''ئه‌و هێزه‌ی كێوماڵه ده‌كه‌ن حه‌شدی شه‌عبیشیان له‌گه‌ڵه و پێرێ له قه‌ره‌ته‌په له كاتی كێوماڵ بۆمبی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه به حه‌شد و 3 كوژراو و 3 برینداریان هه‌بووه، بۆیه ئێستا هێزه‌كه له خانه‌قین و جه‌له‌ولا و كفری هاتوونه‌ته پێشه‌وه و هاتوونه‌ته گوندی كارێزان كه 3 ده‌قه له كفرییه‌وه دووره."




