٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی بانگھێشتی پەرلەمان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یاداشتێكیان داوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی وەزیری تەندروستی بانگھێشتی پەرلەمان بكرێت، تا بزانرێت پلانی حكومەت چییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و ھەڵسەنگاندنێكیش بۆ دۆخەكە دەكەن.

زانا مەلاخالید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو لیژنەی تەندروستی، یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی كاتێك دیاری بكرێت بۆ بانگھێشتكردنی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و، چاوەڕێ دەكەین سەرۆكایەتیی پەرلەمان كاتێك دیاری بكات و وەزیر بانگھێشت بكەین".

مەلاخالید گوتیشی: "مەبەست لە بانگھێشتكردنی وەزیری تەندروستی ئەوەیە، كە ھەڵسەنگاندنێك بۆ دۆخەكە بكەین، چونكە رۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان لە ھەڵكشاندایە و، دەمانەوێ بزانین پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ داھاتوو چییە و دەیانەوێت چۆن دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، چونكە پەرلەمانتاران پێویستییان بە ڕوونكردنەوە ھەیە".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار