وەزارەتی دارایی: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەت نەهاتووە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاو كردەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارێكهوه پرسیارمان لێ دەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیهنین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە".
وهزارهتى دارایی ئهوهشى خستووهته ڕوو: "وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە نییە لەژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت".




