٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان: ئەمڕۆ بانگھێشتی وەزیری كشتوكاڵ و بازرگانی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ بە مەبەستی زانینی پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمی جووتیاران، بانگھێشتی ھەردوو وەزیری كشتوكاڵ و بازرگانی دەكەن.

گوڵستان باقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی بەرھەمی كشتوكاڵی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان نەتواندرا ساغ بكرێتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئێمە وەكو پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەوپرسە دەكەین و ئەمڕۆ بانگھێشتی ھەردوو وەزیری كشتوكاڵ و بازرگانی دەكەین بۆ ئەوەی بزانین پلانی حكوومەت بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمی جووتیاران چییە".

ناوبراو گوتیشی: "دوو رێگا ھەن بۆ ئەوەیزیان بەر جووتیاران نەكەوێت، یەكەم كردنەوەی كارگەیە و دووەمیش ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق بكرێت، كە بەرھەمی جووتیاران رەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت".

دەشڵێ: "پێویستە بۆ ساڵی داھاتوو جووتیارانیش لەخۆیانەوە كاڵا بەرھەم نەھێنن و ئەوانیش ھەندێك مەرجیان بۆ دادەنرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت سوودی لێ ببیندرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار