وەزارەتی تەندروستی بۆ KDP: دەست بە بەكارھێنانی دەرمانی دژە كۆرۆنا دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەرمانی دژە كرۆنا لە ھەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆوە بەرھەم ھێندراوە و بۆ ھەموو عێراق دابین دەكرێت و دەست بە بەكارھێنانی دەكرێت.
دكتور محەمەد قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دەرمانی دژە كۆرۆنا بە ناوی (فابیڤیر) كە پێشتر رووسیا بەكاری ھێناوە، ئێستا لە ھەرێمی كوردستان كۆمپانیایەكی ناوخۆ ئەو دەرمانەی بەرهەم ھێناوە و كاریگەری ھەیە بۆ چارەسەربوونی تووشبووانی نەخۆشیی كۆرۆنا.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی، ئەو دەرمانە لە ئێستادا بەرھەم ھاتووە و بەسەر ناوەندەكانی بەكارھێنانی دەرمان دابەش دەكرێت و لە ھەرێمی كوردستان و عێراقیش دەست بە بەكارھێنانی دەكرێت.
بڵند ئیبراھیم




