٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێمن قادر: باخچە و سەوزایی نێوماڵان تێک دەدرێن و ڕێگە نادەین بە زێدەڕۆ خەڵک ئاو بەفیڕۆ بدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  دوای ئەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنووری شاری ھەولێر سەری ھەڵدا پارێزگاری ھەولێر بڕیاری دا ھەمووی ئەو باخچە و سەوزایییانەی بە زێدەڕۆ دروست کراون، تێک بدرێن و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ، ئەو باخچە و سەوزایییانەی لەنێو ماڵان بە زێدەڕۆ دروست کراون بە ئاوی خاوێن ئاو دەدرێن.

ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەلایەن پارێزگای ھەولێرەوە ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێریش ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی ھەڵمەتێک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی زێدەڕۆییی سەر تۆڕەکانی ئاو، لەوانەش لابردنی ئەو شوێنانەی لەلایەن ھاووڵاتییانەوە، وەک باخچە و سەوزایی دروست کراون، چونکە ئەو شوێنانە بە ئاوی خواردنەوە بەڕێوە دەبرێن."

جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت: "ھەموو باخ و سەوزاییی نێو ماڵان بە سەرپێچی دروست کراون و نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە ئاوی ماڵان ئاو بدرێن و لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە لا دەبرێن."

ھێمن قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆییی سەر تۆڕەکانی ئاو و لابردنی زێدەڕۆیییەکان لە باخ و سەوزایی لە ڕۆژانی داھاتوو بەڕێوە دەچێت و ھەر شوێنێک بە سەرپێچی وەک باخچە و سەوزایی دروست کرابێت، بێگومان لا دەبرێت، ئەوەش لەپێناو گەڕانەوەی ئاو بۆ ھاووڵاتییان و دەستگرتن بە ئاوی خاوێنەوە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار