٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەم هەفتەیە شاندی ھەرێم بۆ دانوستان دەچێتەوە بەغدا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەم هەفتەیە گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن بەڕێوە بچێت، چاودێرانیش پێیان وایە، دانوستانەكان نەگەیشتوونەتە بنبەست، بەڵام رەوشی ناوچەكە كاریگەری لەسەر چارەكردنی كێشەكانى عێراق ھەیە.

د. مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دانوستانەكان لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە رێككەوتن بەردەوامییان ھەیە و ھێشتا نەگەیشتوونەتە بنبەست، ئێمە گەشبینین لە ئەنجامدا ھەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندی دانوستانكاری ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكات و لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان دانوستانەكان بەردەوامییان دەبێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك.

عێراق خۆی كێشەی بۆ پەیدا بووە و كێشەكانی ناوچەكەش كاریگەرییان كردووەتە سەر رەوشی ئێستای عێراق، شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق و كاریگەری لەسەر رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا باوەڕی وایە، رەوشی ناوچەكە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رەوشی عێراق پەیدا كردووە و ھاوكێشەكان گۆڕاون.

شوان محەمەد تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ناوچەكەمان، ناوچەیەكی پڕ كێشەیە و كێشەكانیش كاریگەرییان لەسەر رەوشی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەیە، چونكە ھاوكێشەكان گۆڕانكارییان بەسەردا ھاتووە و زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە كێشەی سیاسی و ئابووری روویان تێكردوون و عێراق و ھەرێمی كوردستانیش جیا ناكرێنەوە لەو رەوشە نوێیەی پەیدا بووە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار