٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/2 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیار ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی وەزیری گەیاندنی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا کە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و عەلی خوەیلدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاووتوێ کرا.

وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. گوتیشی ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێ باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور، چونکە جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار