٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان گوتی، بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و تێیدا کۆمەڵێک پرس گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، لەوانە ھەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولادا.

جێگری سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا قارەمان کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە سبەی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات."

لیوا قارەمان کەمال گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکرێت، لەوانە ئەنجامدانی کاری ھاوبەش و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان و چەندین پرسی دیکەی سەربازی."

لیوا قارەمان کەمال باسی لەوەش کرد: "تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام نەدراوە و جارێ باسیشی لێوە نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی باسی لێ بکرێت بۆ ئەوەی تەنسیق و ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بۆ ھەموو پرسەکان ھەبێت."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار