٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕان: سبەی سەردانی پارتی دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر -KDP.info-  ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ، لە چوارچێوەی سەردانەکانماندا سبەی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

موئەیەد ئەحمەد، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی شاندێکی باڵای بزووتنەوەکەمان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سەردانە دەبێت کە بۆ لای لایەنەکان دەستمان پێ کردووە."

گوتیشی: "ئامانجی سەردانەکە بۆ ئەوەیە هەموومان پێکەوە چارەسەرێک بۆ ئەم قەیران و تەنگژانەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە بدۆزینەوە، چونکە ئیمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان هەست دەکەین قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە و دەبێ هەموومان یەکڕێز و یەکهەڵوێست بین بۆ ئەم گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن."

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار