KDP ستراتیژیەتی حكوومه‌ت له ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حکوومی ده‌خاته ڕوو

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حکوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی ورد له‌سه‌ر چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات، جه‌ردێكی ته‌واوی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت كراوه و به داتابه‌یسی گشتی ڕێك خراوه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سێكته‌ره‌كانی كاركردن ڕێك ده‌خرێنه‌وه.
ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حكوومه‌ت
بڕیاره 2ی مانگی 7ی ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌ت بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چاكسازییه‌كان به قۆناغ ده‌بێت و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌پێی پرۆژه‌كه كه كراوه‌ته یاسا و حكوومه‌ت مولزه‌مه به جێبه‌جێكردنی له سێكته‌ری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و لیستی شه‌هدان و خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و ده‌رماڵه و به‌خشین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ش دووباره ڕێك ده‌خرێته‌وه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ستراتیژیی حكوومه‌ت بۆ چاكسازی چی ده‌بێت تا حكوومه‌ت جێبه‌جێی بكات، د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرۆژه‌ی چاكسازی، پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره، له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م ڕامانگه‌یاند له چه‌ندین بوار چاكسازی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی كه گرنگه سامانی گشتی ڕێك بخه‌ینه‌وه و ڕێگا نه‌ده‌ین به‌هه‌ده‌ردان هه‌بێت و هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بگیرێت له‌وه‌ی سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر بڕوات و باشتركردنی ئه‌دای حكوومه‌ت له ئاستی دامه‌زراوه‌كان و پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌ت و پێداچوونه‌وه به لیستی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ، بۆیه چاكسازی، پرۆسه‌یه‌كی فراوانه، بواری ئابووری ده‌گرێته‌وه، له‌وانه كه‌رتی نه‌وت و گاز، كه‌رتی كشتوكاڵ، هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین، دووباره هه‌یكه‌لیه‌تی ده‌وڵه‌ت، به شێوه‌یه‌ك بێت كه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری به شێوه‌ی باشتر بگه‌یه‌نرێتە هاووڵاتی، كوالێتیی باشتر و جێگای ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتییان بن و خزمه‌تگوزاری وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نین و هاووڵاتی بزانێت چۆن خزمه‌تگوزاریی بۆ ده‌گات؟ پێداچوونه‌وه به هه‌موو گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كرێت وه‌ك خزمه‌تگوزاری كار ده‌كه‌ن و ده‌درێنه خه‌ڵك، به شێوه‌ی پشكی حكوومه‌ت و كوالێتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕێك بخرێته‌وه و پێداچوونه‌وه به ده‌روازه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و پرۆژه‌كانی پێشووی كه به‌شێكیان به‌رده‌وامن له كاركردن و به‌شێكیان كه ئێستا ڕاوه‌ستاون و به‌شێكیان ڕه‌نگه كۆتایی‌یان پێ بهێنرێت".
چاكسازیی فره‌چه‌شن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چاكسازییه‌كان ته‌نیا بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان ده‌گرنه‌وه، خه‌سرۆ، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''پێداچوونه‌وه به‌گشت پرۆژه‌كان ده‌كرێت، له‌وانه كه‌رتی په‌روه‌دره و خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی، كه له پرسی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بۆمان ده‌ركه‌وت كه چه‌نده پێویسته پێداچوونه‌وه به‌و كه‌رته بكرێت و بزانرێت چیمان پێوسته، له هه‌مان كاتدا باسی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ین كه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، له كابنیه‌ی هه‌شته‌م كاتی خۆی خرایه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر تێبینیی دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ حكوومه‌ت، حكوومه‌ت له كابینه‌ی تازه ناردییه‌وه په‌رله‌مان، یاساكه له په‌رله‌مان تەشریع كرا، ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی كه وه‌ك (مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازارات) ورده‌كارییه‌كان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان به هاووڵاتییان ده‌درێت ڕێك ده‌خرێته‌وه، ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات كه یه‌كه ژمێریارییه‌كان ڕێك بخرێته‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه ە هاوكاته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیكه‌ی چاكسازی كه هاوپه‌یمانان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له هێزی پێشمه‌رگه. هێزی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت، له هه‌مان كاتدا یاسایی چاكسازی له‌باره‌ی یه‌كخستنی وه‌حده‌ی ژمێریاری و یه‌كخستنی یه‌كه‌كان چاره‌سه‌ری كردووه، جگه له پێداچوونه‌وه به لیستی زیندانیانی سیاسی و شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و کەسانی خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت".
حكوومه‌ت چۆن داتاكان ڕێك ده‌خاته‌وه؟
له‌باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی داتاكانی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ده‌ڵێت: "گرنگه سه‌نته‌رێك هه‌بێت دیاری بكات كێ په‌ككه‌وته‌یه؟ كێ پێویستی به ڕیعایه‌تێكی تایبه‌ته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه؟ ئه‌م پرۆسه‌یه گشتگیره ده‌ستی پێ كردووه، یاسای چاكسازیش به‌شێكه له پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر، ده‌ستی پێ كراوه. گرنگنترین هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ ڕووبەڕوویوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییش بریتییه له ده‌ستنیشانكردنی سامانی گشتى، بۆیه جه‌ردێكی ته‌واوی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت كراوه، به داتابه‌یسی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌م موڵك و ماڵه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟ له‌وانه (ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به داهاتی ده‌وڵه‌ت، یان ڕێگای وه‌به‌رهێنان، یان موساته‌حه، یان بودجه‌ی گشتی هەبێت کە چۆن خه‌رج ده‌كرێت، بودجه‌ی ته‌شغیلی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ژێرخانی ئابووری) ئه‌م هه‌نگاوانه له ڕێگای فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری توانراوه سیسته‌مێكی هاوبه‌شی خه‌رجیی گشتی دیاری بكرێت، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه ڕاهێنان به ژمێركاران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ده‌ر له ڕۆتین كاره‌كانیان بكه‌ن، چۆن بودجه‌ی ته‌شغیلی خه‌رج بكریت كه به‌هه‌ده‌ردانی تێدا نه‌بێت و موئه‌سه‌سه‌كان ئاگایان له یه‌ك بێت، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی كه بودجه‌ی گشتی له‌لای ئه‌وه‌وه خه‌رج ده‌كریت، تا ڕۆتین نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكراسیه‌ت نه‌مێنێت له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و به سیسته‌می ئه‌لكترۆنی ئیداره‌ی خه‌رجی گشتی بكه‌ین و دیار بێت له چ بوارێك به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت".
ڕێكخستنه‌وه‌ی بودجه‌كان
له بارەی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاتی حكوومه‌تیشەوە، د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه لێژنه‌ی تایبه‌ت پێك هێنرا بۆ پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان و و ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌پێی داهات، وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ به‌دواداچوونی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌كان و پرۆژه‌ی نوێ دیاری دەكرێت. له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری نوێی حكوومه‌تیش ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشكشه‌ش به حكوومه‌ت كراون پرۆژه‌كان له پلاندانان ڕێك ده‌خرێته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پرۆژه‌كان داده‌نرێت به‌پێی گرنگیی سێكته‌ری حكوومه‌ت بۆ پێشخستن و باشتركردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان تا باشتر سوودوه‌رگرتن له داهاتی گشتی، گرنگترین خاڵ له‌م یاسای چاكسازییه، جۆرێك له فرەچه‌شنی له داهات دروست بكرێت، توانیمان به ڕێكخستنه‌وه‌ی باج به‌ته‌واوەتی كۆنترۆڵی ئه‌وه بكه‌ین كێ باجی له‌سه‌ره، بیداته‌وه به حكوومه‌ت و ده‌رفه‌ت نه‌بێت بۆ به‌هه‌ده‌ردان، كاتێك حكوومه‌ت به‌رنامه‌كان ڕێك ده‌خاته‌وه، ده‌توانین كۆنترۆڵی داهاتی گشتی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناغی دیكه و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاوە.
کارزان ھەورامی




