٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان: ناكرێت بازرگانی بە بڕیاری حكوومەتەوە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای راپۆرتی لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان كرد بۆ دەرچوونی ھەر وانەیەك، بابەتی نووسینی راپۆرت كراوەتە بازرگانی و لە بەرامبەر ئامادەكردنی راپۆرتی قوتابیان پارە وەردەگیرێت، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بەدواداچوون دەكەن و رازی نابن بازرگانی بە قوتابیانەوە بكرێت.

د. زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بازرگانیكردن بە راپۆرتی قوتابیان پێچەوانەی بڕیار و رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، لەبەر ئەوەش ئێمە وەك لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ پرسی بازرگانیكردن بە راپۆرتی قوتابیان دەكەین".

لای خۆشیەوە د. نەژدەت ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "یەكێك لە بڕیارەكانی وەزارەت بۆ خوێندنی ئەمساڵ ئەوەیە، ھەر وانەیەك قوتابی لێی دەرنەچووبێت راپۆرتێك ئامادە بكات لەسەر ماددەكە و پێشكەشی مامۆستاكەی بكات، كە ئەمە تەنیا مەبەست لێی كارئاسانییە بۆ قوتابیان لە قۆناغی ئێستادا و ھیچ مەبەستێكی دیكەی نییە".

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا گوتیشی: "بە ھیچ شێوەیەك ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین نووسینگەكانی بازاڕ بازرگانی بە قوتابیانەوە بكەن، چونكە ئامادەكردنی راپۆرت مەبەست لێی تاقیكردنەوەی توانای قوتابیانە و ناكرێت بازرگانی بە بڕیاری حكوومەتەوە بكرێت و ئەركی قوتابیانیش لە ڕووی ماددییەوە قورس بكرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار