٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی پارتی: گۆڕانکاریی دیکەش لە دھۆک بەڕێوەن

سەرچاوە: KDP.info

  دهۆک -PDK.info-‌  دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک د. عەلی تەتەر وەک پارێزگاری دھۆک متمانەی پێ درا، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرکردایەتیی پارتی، کەسێک بۆ پۆستی لقی ھەشت دیاری بکات و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، گۆڕانکارییەکانی دھۆک بەردەوام دەبن.

شڤان شێخۆ، کارگێڕی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی د. عەلی تەتەر لە بەرپرسی لقی ھەشت گوازرایەوە بۆ پارێزگاری دھۆک، بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا سەرکردایەتیی پارتیمان کەسێکی دیکە وەک بەرپرسی لقی ھەشت دیاری بکات و ھەڤاڵێک پۆستی بەرپرسی لق وەردەگرێـت."

لەبارەی گۆڕانکاریی دیکەی ئیداری لە دھۆک بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "پلان ئەوەیە گۆڕانکاری لە حکوومەتی خۆجێی دھۆکدا بکرێت و چەند بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی دیکە بگۆڕدرێن، بەڵام ئێستا ناوەکان یەکلا نەبوونە کە کێ کام پۆست وەر دەگرێت."

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە سەرچاویەکی ئیدارەی دھۆک دەست کەوتوون: "لە ماوەکانی داھاتوودا ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەش بەر گۆڕانکارییەکە دەکەون، ئەوەش دوای ئەوەی پارێزگاری نوێی دھۆک دەستبەکار دەبێت، کە ئەمڕۆ متمانەی پێ درا."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار