پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ بەڕێز کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد دایکی هاوسەری بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/24




