"لە کەرکووک ھاووڵاتیان متمانەیان بە کەرتی تەندروستی نەماوە"

کەرکوک - KDP.info - که‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگای کەرکووک خراپه و نازاندرێت ئه‌و بوودجه‌یەی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاتووه‌ته شاره‌كه چۆن سه‌رف كراوه. سه‌رۆكی پێشووی لیستی برایه‌تی ده‌ڵێ، ئیداره‌یه‌كی خراپی شار ده‌درێت، هاووڵاتییان متمانه‌یان به كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌ماوه.
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆرۆنا زۆر به خراپی له کەرکووک بڵاو بووه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌كان ئێستا توانای ئه‌وه‌یان نییه نه‌خۆش وه‌ربگرن، چه‌ندین كه‌س ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌تی، خۆیان له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه، نه‌خۆشخانه‌كانیش ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تێدا جێبه‌جێ ناكرێت".
محه‌مه‌د كه‌مال گوتیشی: "کەرکووک له به‌غداوه گرنگی پێ نادرێت، دۆخی ته‌ندروستیی پارێزگای کەرکووک له هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراق خراپتره، ئیداره‌یه‌كی خراپ هه‌یه و پارێزگاری سه‌پێندراو ئاستی بیركردنه‌وه‌ی له ئاستی ناوچەگه‌رییه‌تییه و به چاوێك سه‌یری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی کەرکووک ناكات".
سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک زیاتر گوتی: "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وای كردووه ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی به ڕه‌هایی كار بكات، هیچ چاودێرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئێستا نازاندرێت ئه‌و پارەیە چه‌ندە بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاتووه‌ته کەرکووک و چۆن سه‌رف كراوه، بۆ وا كه‌رتی ته‌ندروستی کەرکووک به‌رده‌وام له پاشه‌كشێدایه، هاووڵاتییان متمانه‌یان به نه‌خۆشخانه‌كان نه‌ماوه له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




