٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناغی دووەمی دانوستانەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا لە مانگی حەوتدا دەست پێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، گەڕی یەكەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و عێراق، ئەنجامی باشی هەبوو و بڕیارە لە مانگی حەوتدا گەڕی دووەم دەست پێبكاتەوە.

هۆشیار سیوەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، گەڕی یەكەمی دانوستانی نێوان ئەمەریكا و عێراق بۆ رێككەوتنێكی تازە، تەواو بوو و بڕیارە قۆناغی دووەمی دانوستانەكان لە مانگی حەوتدا دەست پێبكاتەوە و بەردەوامیش دەبن تاوەكو دەگەنە رێككەوتن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوی ھەردوولاش لەبارەی دانوستانەكان، ئەنجامەكان باش بوون.

سیوەیلی گوتیشی، پرۆسەی دانوستانەكان دوورودرێژە و بەردەوام دەبێت، كە رەنگە تا مانگی ١١ی ئەمساڵ درێژە بكێشێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار