٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موخلیس سەلیم: لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو وەبەرھێنەرانە دەکرێت کە پڕۆژەکانیان تەواو نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –KDP.info-‌ ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان چەند ساڵێک بەسەر دەستپێکردنیاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا تەواو نەکراون، بەرپرسێکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنانیش دەڵێ، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو وەبەرھێنەرە کەمتەرخەمانە دەکرێت کە پڕۆژەکانیان تەواو نەکردووە.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری یاساییی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان تەواو نەکراون و ماونەتەوە، لەبەر ئەوەش، دەستەی وەبەرھێنان دەست بە لێپرسینەوە لەو وەبەرھێنەرانە دەکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانیان و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە ھاووڵاتییان دراون بۆ تەواوکردنی پڕۆژە."

بەرپرسەکەی دەستەی وەبەرھێنان گوتیشی: "وەبەرھێنانی پارێزگاکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ناردنی ناوی ئەو پڕۆژانە، تا کاری لەسەر بکرێت و تەواو بکرێن، چونکە پلانی دەستەی وەبەرھێنان ئەوەیە ھەموو پڕۆژەکان تەواو بکرێن."

دەربارەی پڕۆژەی نوێ، موخلیس سەلیم ڕوونی کردەوە: "خەڵک ھەیە، بەتایبەت گەنجان، بیرۆکەیان ھەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، بەڵام سەرمایەیان نییە، لەبەر ئەوەش، بانگەوازمان کردووە و ژمارەیەکی زۆری گەنج بیرۆکەی ئەنجامدانی پڕۆژەیان پێشکەش کردووە، لەبەر ئەوەی خەڵکی واش ھەیە پارەی ھەیە و بیرۆکەی نییە، لەو چوارچێوەیەدا پێداچوونەوەی بۆ دەکەین تا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە پێکەوە بیانگونجێنین."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار