٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلا مەکی بۆ KDP: ئاسۆی سەردانی نێچیرڤان بارزانی ڕوونە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرکردەیەکی سوننەکان باس لەوە دەکات، کەشوھەوای سیاسیی لە نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بۆیە فشارێکی زۆری دەرەکیش لەسەر عێراق ھەیە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و، ئەمجارە من دڵنیام ھەردوولا دەگەنە رێککەوتن، چونکە سەردانی ئەمجارەی سەرۆکی ھەرێم دەستپێشخەرییەکی باشە و دەگەنە رێککەوتن.

د. عەلا مەکی ئەندامی ھاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی، په‌یوه‌ست به‌ سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکی زۆر باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و، ئەو قەیرانانەشی لە عێراق ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و، ھەرێمی کوردستان ھاوکاری عێراق بکات لە تێپەڕاندنی کێشەکان و ئەو قەیرانانەی ئێستا رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە".

د.عەلا مەکی گوتیشی: "کەشوھەوای ئێستای نێوان ھەرێم و بەغدا، ئیجابییە و چاوەڕێ دەکرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن و فشارێکی زۆریش لەسەر حکوومەتی عێراق ھەیە، کە پێویستە بەغدا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بگاتە رێککەوتن و، چیتر رێگە نادەن کێشەکان بەوشێوەیە بەردەوام بن و، پێویستە چارەسەر بکرێن، بۆیە ئەمجارە ئاسۆ ڕوونە و کێشەکان چارەسەر  دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار