٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعید پشده‌ری: فیشەك بەر بارەگای لق كەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گولـلە لە بارەگای لقی 4ی پارتی لە سلێمانی دەكرێت، بەرپرسی لقیش دەڵێ، بە كڵاشینكۆف تەقە كراوە و پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە.

بۆ چەندەمین جاره‌ لەلایەن كەسانێكەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی دەكرێت، بەڵام هیچ كەسێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر نەكراوە.

سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ناو ئۆتۆمبێلێك لە بەرامبەر بارەگای لقی چوار تەقە ڕووبەڕووی بارەگای لق كراوە و فیشەك بەر بارەگای لق كەوتووە"‌.

سەلیم گوتیشی:" پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە بەڵام دەستبەجێ لە شوێنەكە هەڵهاتوون، بەپێی زانیارییەكانمان، لە ڕێگەی كڵاشینكۆفەوە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە، دوای نیو سەعاتیش لە ڕووداوەكە، ئینجا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە"‌.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار