٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د.جوتیار عادل گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەكەیە:

بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە. 

حكومه تى هه ریمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان. 

حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک. 

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

 

د.جوتیار عادل 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

هەواڵی پەیوەندیدار