سەرۆکی حکومەتی ههرێم پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ پارێزگاری سلێمانی ئهنجامدا

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨\٦\٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دۆخی تەندروستی شاری سلێمانی و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکە پرسی و نیگەرانیی خۆشیی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی کۆرۆنا نیشاندا و پرسە و سەرەخۆشی لێکردن. بڕیاریشیدا بڕی 2 ملیار دیناری دیكه بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج بکرێت بۆ یارمەتیدانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنادا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دۆخەکە، جەختیشی کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە و کۆنترۆلی ئەم پەتایە، پابەندبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەت و هاووڵاتییان. ھەر لەمیانەی ئەو گفتوگۆیەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حکومەت ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ بۆ دابینکردنی بژێو و پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان کە نەدەبووایە ئەم بابەتە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت و ھیواشی خواست بە ھاوکاری و یەکڕیزیی ھەموو لایەک، بە تایبەتی پاڵپشتیی لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت، ئەم قۆناخە سەختە تێپەڕێنین.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانیی و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.




