"مووچەخۆران بە بڕیاری دەستکارینەکردنی مووچەکانیان دڵخۆشن"
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(4)__2020_06_18_h15m23s41__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه له چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان هیچ كاریگه‌رییەكی بۆ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی نه‌بێت.
بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان و هێشتنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی وەک خۆی بڕیارە دروستەکەیە و جێگەی دڵخوازی تەواوی فەرمانبەران و تەواوی هاووڵاتییانە، چونکە وەها بڕیارێک بۆ وەها کاتێک کە تەواوی دنیا بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بە قەیرانی داراییدا تێپەڕ دەبێت کە ئەمەش هۆکارەکەی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ڤایرۆسی کۆڤید ۱۹ دەگەڕێتەوە کە بووتە مایەی وەستاندنی زۆربەی سەرچاوە داراییەکانی وڵاتانی جیهان، بڕیارێکە هەنووکەیی و تا ڕادەیەکی زۆر باش لە جێگەی خۆیدایە و خاڵی ئیجابی ئەوەیە کە هەم ئەو جیاوازییە زۆرەی کە لە نێوان مووچەی پلە باڵاکان و مووچەخۆرانی ئاسایی‌دا کەم دەکاتەوە، هەمیش داهاتێک دەگەڕێتەوە سەر خەزێنەی حکوومەت تاوەکو لە خزمەت پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بەکار بهێنرێت.
مووچه‌خۆران پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن له پێڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری له مووچه كه ساڵانێكی زۆره ئه‌وە داواكاریی هاووڵاتییان و چینی مووچه‌خۆر به‌گشتییه.
ئه‌بووبه‌كر حوسێن، كارمه‌ندی ته‌ندروستی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "مووچە مافە لە بەرامبەر بەجێگەیاندنی ئەرکدا، ئێستا ئەو نادادپەروەرییە هەیە و فەرمانبەر و فەرمانگە بە یەک مانگیش کارێک ئەنجام نادات و مووچەیەکی باش و زۆر وەردەگرێت، هەزاران هەیە هەفتەیەک خزمەتیان نییە و خانەشینیی پلە باڵا وەردەگرن، لە کاتێکدا پێشمەرگە ژیان و گیانی لە مەترسیدایە و مووچەیەکی ٥٠٠ هەزاری وەردەگرێت، پێویستە ئەمانە هەموو ڕێک بخرێتەوە لەپێناو هێنانە دیی دادپەروەری لە مووچە".
بە بڕوای من کات زۆر درەنگ بووە بۆ ئەو بڕیارە، مووجەخۆرانی ئاسایی باجی ئەوە دەدەن کە پلە باڵاکان بارگرانیی زۆریان خستووەتە سەر بودجە، لە حوکمڕانیی نۆ کابینەدا بەردەوام بارگرانی لەسەر مووچە و بودجە هەبووە، بە دامەزاندن و خانەنشێنکردنی كه‌سانێكی زۆر بە پلەی باڵا و بە نایاسایی، ئه‌وه‌ش پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له مووچه له پله باڵا بۆ فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ده‌وامن و ئه‌وانه‌شی کە خانه‌نشین بوون".
فه‌لاح ئه‌حمه‌د خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، ده‌ڵێ: "هه‌میشه چاومان له‌وه بووه چاكسازیی ڕێشه‌یی له‌م وڵاته‌دا بكرێت كه دادپه‌روه‌ریی مووچه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان و ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان هه‌یه، كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ئاسایی و جێگای ڕه‌زامه‌ندیمانه و پێویسته هه‌نگاوه‌كان خێرا بكرێت و ئێمه‌ی خاوه‌ن پێداویستیش داوا ده‌كه‌ین له چاكسازی مووچه و سێكته‌ره‌كانی تر، ئاوڕی جددی له بژێوی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بدرێته‌وه، چونکە مافمان خوراوه."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




