٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٧خێزانی دیكەی كوردی ئێزدی گەڕانەوە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال گوتی، لە بەردەوامیی گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال، ئەمڕۆ ١٥٧خێزانی دیكە گەڕانەوە و بەردەوامیش دەبێت تا ھەمووان دەگەڕێنەوە.

مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و، ئەمڕۆ ١٥٧خێزانی دیكە گەڕانەوە و بڕیارە وەجبەیەكی دیكەش بگەڕێنەوە و بەردەوامیش دەبێت تا ھەمووان دەگەڕێنەوە".

خەلیل گوتیشی: "دوای ئەوەی كە ھەموو ئاوارەكان گەڕانەوە، دواتر ئیدارەی شەرعیی شنگالیش دەگەڕێتەوە، چونكە شنگالییەكان مكوڕن لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان".

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار