٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساسان عەونی: لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجومەنی شارەوانییەكان پێك دێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكە ئەنجومەنی شارەوانییەكان دروست دەكاتەوە و، بە گوتەی وەزیری شارەوانییش، لە رۆژانی داھاتوو بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی بڕیاری حكوومەت، ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە ھەموو ئەو شوێنانەی شارەوانییان ھەیە، پێك دێت و بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە پێموایە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجومەنی شارەوانییەكان پێك دێن و دەستبەكار دەبن".

وەزیری شارەوانی گوتیشی: "لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارەكە دەرچووە و بە سیستەمی دانانە نەك ھەڵبژاردن، كە رێژەكەی ٧٥%ی لەو فەرمانگانە پێك دێت كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و ٢٥%ی ئەنجومەنی شارەوانییەكانیش لە سەندیكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پێك دێت".

پەیوەست بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان، عەونی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "بەپێی پلەی شارەوانییەكان، رێژەی ئەندامانی ھەر ئەنجومەنێكی شارەوانی دیاری كراوە".

 

قائید میرۆ

   

هەواڵی پەیوەندیدار