"داوادەکرێ پشکی ھەرێم لەو قەرزانەی عێراق دەیکات دیاری بکرێت"

ھەولێر-KDP. info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌یه‌ك ئاماده كراوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق قه‌رز بكات تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات، بۆیه هه‌رێمی كوردستانیش داوای به‌شه بودجه‌ی خۆی ده‌كات، پارێزه‌رێكی یاساییش ورده‌كاریی قه‌رزه‌كان ده‌خاته ڕوو.
بڕیاره حكوومه‌تی عێراق به به‌های 57 ملیار دۆلار قه‌رزی ناوخۆی و ده‌ره‌كی بكات، ئه‌م قه‌رزه به ناوی عێراقه‌وه ده‌یكات، واته به‌شی كوردستانیشی تێدایه، بۆیه ده‌بێت به‌شه بودجه‌ی كوردستانیش له‌و قه‌رزه بدرێت، چونكه له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه له پشكی بودجه‌ی كوردستان ده‌بڕدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو كراوه، له‌م بارەیە‌وه دیار ته‌یب، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌و یاسایه له‌به‌رده‌ستمانه له په‌رله‌مان تا په‌سندی بكه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌نگی له‌سه‌ر درا ده‌چێته ناو پرۆژه بودجه‌ی 2020ی عێراقه‌وه و ئه‌وكاته له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و لێژنه‌دایه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی داراییی عێراق پێك هێنراوه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، دێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
گوتیشی: "به‌غدا به‌نیازه قه‌رزی ده‌ره‌كی بكات و بڕیاره قه‌رزی ناوخۆییش بكات له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات".
رایشیگه‌یاند: سیاسه‌تی پێشووی عێراق ڕه‌نگه به‌رده‌وام بێت و پاره‌یه‌ك له قه‌رزه‌كان نه‌ده‌نه كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه شاندی كوردستان ده‌بێت ئه‌وه‌ش یه‌كلا بكاته‌وه و هه‌وڵ بدات كه ڕێژه‌یه‌ك له‌و پارەیە بدرێته كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان له‌و بارەیە‌وه قسه بكه‌ن و شاندی كوردستانیش له به‌غدا ئه‌مه بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، چونكه پاره‌كه زۆره و ناكرێت كوردستان فه‌رامۆش بكرێت."
هه‌ر له‌م بارەیە‌وه پارێزه‌ر و یاساناس كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا لە بارودۆخی جیهان لە ڕووی ئابورییەوە تەواو گۆڕاوە و وڵاتان ناچاری قەرزکردن بوون، تاوەکو ئەو بارودۆخە تێپەڕ بکەن لە ناویاندا عێراق ماوەیەکە گەنگەشەی ئەوە دەکات کە چۆن قەرز بکات، تاوەکو ئەو بارودۆخەی کە عێراق تووشی بووە بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆس و بارگرژییە نێوخۆییەکانەوە کە نەتوانراوە ئابووریی عێراق ببووژێتەوە، بۆیە عێراق ناچارە لەو بارودۆخە قەرزی دەرەکی بکات لەگەڵ قەرزی ناوخۆیی تاوەکو ئەو بارودۆخە تێپەڕ بکات".
گوتیشی: "بێگومان بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکان لەسەر عێراق و پێشنەکەوتنی دۆخی ئابووریی عێراق زۆر سەختە عێراق بە ئاسانی بتوانێت قەرزی دەرەکی بکات، بەنیسبەت هەرێمی کوردستان پێویستە نوێنەرانی کورد لەناو پارلەمانی عێراق و لە حکوومەتی عێراقیش جەخت لەسەر پێدانی بەشی هەرێمی کوردستان بکەنەوە لە هەر قەرزێک کە عێراق دەیکات، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا ناتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ قەرزی دەرەکی بکات، بۆیە عێراق ناچارە لەو قەرزەی کە دەیکات بەپێی دەستوور بەشی هەرێمی کوردستانیش بدات و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانیش دیار بێت، وەک دیاریشە لە ماوەی ڕابردوو هەرێمی کوردستان کەمترین سوودی لە قەرزی عێراقی بینیوە، بۆیە کە ئەو قەرزە دەکرێت پێویستە میکانیزمی دانەوەشی دیاری بکرێت، نەک هەرچی قەرزە دواتر بەپێی دەستوور بخرێتە سەر هەموو عێراق و هەرێمی کوردستانیش هیچ سوودمەند نەبووبێت".
کارزان سەباح ھەورامی




