٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆپخانەكانی ئێران سنووری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێكی دیكە تۆپخانەكانی ئێران چەند شوێنێكیان لە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران كرد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، بە ھۆی مەترسییەكانی بۆردوومانەكەوە، رەوەند و كۆچەرییەكان ئاوارە بوون.

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێكی دیكە كۆماری ئیسلامیی ئێران ھەریەك لە گوندی ئالانە و كانی رەش و مارێن و بێشێ و كەندەشینیان لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران كرد، كە لە دوێنێوە ئەمە دووەم جارە سنوورەكە بە سەختی بە تۆپی دوورھاوێژ تۆپباران دەكرێت، هەرچەندە خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای ھاونیشتیمانیان دروست كردووە".

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران روونیشی كردەوە: "بەشێك لە رەوەند و كۆچەرییەكان ناوچەكەیان جێھێشتووە و ئاوارە بوون، كە تا ئێستاش بە ھۆی مەترسییەكانی دووبارەبوونەوەی تۆپبارانەكە، ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

 

سیروان سابیر

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار