٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سامان بەرزنجی: بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ١٥٠ملیۆن دینار بۆ پێنجوێن تەرخان كراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی قەزای پێنجوێن لەسەر سنوورە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، ١٥٠ملیۆن دینار بۆ ئەو قەزایە تەرخان كراوە بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی و كۆنتڕۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا.

د. سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕی ١٥٠ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی بۆ قەزای پێنجوێن تەرخان كراوە، بۆ ئەوەی  كۆنتڕۆڵی نەخۆشیی كۆرۆنا بكرێت.

بەرزنجی گوتیشی: "لەبەر ئەوەی پێنجوێن نزیك سنوورە، بۆیە حاڵەتەكان لەوێ زۆرن و ئەو پارەیەش كە تەرخان كراوە، بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو نەخۆشییە كۆنترۆڵ بكەین و ھەر پێداویستییەكیان ھەبێت، بۆیان دابین بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار