نێچیرڤان بارزانى سه‌رخۆشى له میرى ئێزدییان ده‌كات

هەولێر-PDK.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ میرى ئێزدییان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان، هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو كامیران خه‌یرى به‌گ، ئامۆزاى میر، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز میرى ئێزدییان سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد.




