پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری ئایینیم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و بەتایبەتی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان و گشت خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/15




