٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژبەیانی: چارەسەر بۆ رەوشی ناوچە كوردستانییەكان هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ئێستادا زیاتر لە ھەموو كاتێك كوردانی ناوچە كوردستانییەكان كەوتووتە بەر مەترسیی ھێرشی چەكداری و دەركردن و داگیركاری، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە، ھێزە عێراقییەكان بە ئەنقەست بەرگری لە كوردانی ناوچە كوردستانییەكان ناكەن.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چەند رۆژێكە رەوشێكی مەترسیدار لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دروست بووە، ھەر لە ھاوردەكردنی عەرەب و ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ھاووڵاتیانی كوردی ئەو ناوچانە، كە بەداخەوە گومان ھەیە ھێزە عێراقییەكان بە ئەنقەست بەرگری لە كوردانی ئەو ناوچانە نەكەن، چونكە زیاتر ھێرشەكان بۆ سەر كوردن".

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەڵێت: "نوێنەرانی كورد لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق توانیویانە رێگری لەو ھەوڵانە بكەن، كە دەیانەوێ عەرەبی ھاوردە بگەڕێننەوە بۆ ناوچەكانی دەرووبەری كەركووك و سەرگەڕان، چونكە پێشتر ئەوانە قەرەبوو كراونەتەوە".

رۆژبەیانی جەختیشی كردەوە: "بە ھۆی رەوشی سیاسی و كۆرۆناوە، نەمانتوانی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رەوشی ناوچە كوردستانییەكان كۆببینەوە، ئەگەرنا ئێمە داوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانمان كردبوو، ھەموو داتا و زانیارییەكیشمان لایە لەبارەی رەوشی ئەو ناوچانە و ھاوكات چارەسەریش ھەیە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار