زیاتر لە ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە شنگال
__2020_06_14_h16m37s48__ER.jpg)
شنگال - KDP.info - بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لقی دهۆکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تری ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی تر لە هەرێمی کوردستان گەڕانەتەوە ناوچەکانیان.
محەممەد بەبواتی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی ئاماری هەفتەی ڕابردوو ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و ڕۆژانەش خەڵک ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان."
گوتیشی: "کەیسی مەلەفی گەڕانەوە کراوەتەوە و ئێستاش ناوەکان تۆمار دەکرێن بۆ گەڕانەوە و ئەمڕۆش ١٥ خێزان گەڕاونەتەوە و خەڵک چاوەڕێی کردنەوەی ڕیگاکانە، ئەگەر کۆرۆنا نەبووایە پێشبینیمان دەکرد ژمارەیەکی زۆر گەڕابانەوە ناوچەکانیان."
بەبواتی دەشڵێ: "ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە هاوکاریی ماددیش دەکرێن بۆ ئەوەی پیداویستییەکانی خۆیانی لە ناوچەکانیان پێ دابین بکەن."
کاروان باعەدری




