٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردۆ ئیحسان: خزمەتگوزاریی ناو یەكەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن حكوومەتەوە بەڕێوە دەبرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە خزمەتگوزاریی ناو یەكەكانی نیشتەجێبوون، ئەوانەی لەلایەن وەبەرھێنانەوە دروست كراون، رێك بخرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆكیش دەڵێ، ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەن.

كوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێشتر لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بڕیار لەسەر وەرگرتنەوەی خزمەتگوزاری دراوە لەو شارانەی وەبەرھێنان، بەڵام بڕیارەكە دواكەوت بە ھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنەوەی خزمەتگوزاری لەو شارانە لەلایەن كۆمپانیاوە".

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك دەشڵێت: "بڕیارەكە ھێندێك بۆ حكوومەتیش سەرئێشەیە، چونكە پێویستی بە پێداچوونەوەی ورد ھەیە، لەبەر ئەوەی بۆ نموونە لە نێو شوققەكان تا پێش دەرگای ھەر شوققەیەك خاوێن دەكرێتەوە و ناكەوێتە سەر خاوەن شوققە".

ئیحسان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "جێبەجێكردنی بڕیارەكە لە خاوێنكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و نەھێشتنی دیواری ئەو یەكانە، ھەنگاوی باشن لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندا، چونكە لە ئێستادا گلەیی و گازندەی زۆر دەكرێت لە زۆریی وەرگرتنی كرێی خزمەتگوزاری، بۆیە حكوومەت دەیەوێ ھەمووی رێك بخاتەوە".

 

قائید میرۆ  

هەواڵی پەیوەندیدار