سبەی دەست بە وەرگرتنی گەنم دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە پارێزگای دھۆك وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستی پێكرد، سبەی لە سلێمانی و ھەولێریش دەست بە وەرگرتنی گەنم دەكرێت.
نەوزاد ئەدھەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كردووە و لە پارێزگای دھۆك دەستی پێكردووە، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی و ھەولێریش سبەی دەست بە وەرگرتنی دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە".
ئەدھەم گوتیشی، لە دھۆك ١١٥ههزار تۆن و لە سلێمانی ١١٠ ههزار تۆن و لە ھەولێر ١١٠ ههزار تۆن و لە گەرمیان ٣٥ ههزار تۆن و لە ھەڵەبجە ٢٠ ههزار تۆن وەردەگیرێـت، كە كۆی گشتیی گەنمەكە دەكاتە ٣٩٠ ههزار تۆن گەنم.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد: "ھەر جووتیارێك بیەوێت گەنم رەوانەی دەرەوە بكات، ئێمە ئامادەین ھەموو ھاوكارییەكی بكەین، چونكە ئەمساڵ بەرھەمی گەنم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر باشە".
بڵند ئیبراھیم




