ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، کە ئه‌مڕۆ، به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ته‌ندرووستی، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و، له‌باره‌ی بارو‌دۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
د. محه‌ممه‌د قادر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كەن و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی عێراق د. حه‌سه‌ن ته‌میمی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه".
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش د. محه‌ممه‌د قادر گوتی: "سه‌ردانه‌كه بۆ باسكردن و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌م باره‌دۆخه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هەیە کە بابه‌تی كۆرۆنا و، ئه‌و رێکارانه‌ی پێویسته بیگرینه‌به‌ر و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو و، پشكی هه‌رێمی كوردستان له رووی ته‌ندرووستی و ئه‌و یارمه‌تییه ته‌ندرووستیانه‌ی كه بۆ عێراق دێن، باس ده‌كرێن".
نەشوان بەرزنجی




