٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. بە دەیان شوێنی بازرگانی و فرۆشگا داخراون و سزا دراون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لیژنەی ئابووریی سۆران، لە ژێر چاودێریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی بازاڕ و پابەندبوونی خاوەنی فرۆشگاكان بە رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، تا ئێستا لە سنوورەكە 95 شوێنی داخستوون و 23 شوێنی تریشی سزا داون.

رێبوار محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە رۆژانە بە ھاوكاریی ئیدارەی ناوچەكە سەردانی بازاڕ دەكەین و پێویستیشە دوكاندارەكان رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بكەن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا 95 شوێن داخراون و 23 شوێن سزادراون و 83 شوێنیش بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە، بۆیە بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی، چەندین شوێنمان  داخستن و رووبەڕووی سزای دارایی بوونەتەوە."

بەرپرسی لیژنەی ئابووریی سۆران گوتیشی: "لەسەر سنوورەكانی توركیا، دەست بەسەر 258 سەر ئاژەڵ و كاوڕی هاوردەدا گیرا كە بە شێوەی قاچاخ ھێنرابوون بۆ سنووری قەزای سۆران، دواتریش گەڕێندرانەوە بۆ سنوورەكانی وڵاتی توركیا." 

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار