بۆ پاڵپشتیی جووتیاران حكوومه‌تی هه‌رێم هاورده‌ی چه‌ند بابه‌تێك قه‌ده‌غه ده‌كات
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_06_08_h19m1s26__HK.jpg)
هه‌ولێر – PDK.info - بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و زیانمه‌ندنه‌بوونی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه باج ده‌خرێته سه‌ر كۆمەڵێك سه‌وزه و میوە.
حوسێن حەمه كه‌ریم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕێگای باجخستنه‌سه‌ر كەلوپه‌لی هاورده، پاڵپشتیی جووتیاران ده‌كات به مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونی جووتیاران له به‌رهه‌مه‌كانیان له وه‌رزی پێگه‌یشتنیاندا."
ده‌شڵێت: "له‌م هه‌فته‌یەوە باج ده‌خرێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌رزی پێگه‌یشتنیانه، بۆ نموونه، ته‌ماته له ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ی هاورده بڕی 600 دیناری ده‌خرێته سه‌ر، ئه‌م بڕیاره‌ش تاوه‌كو ڕۆژی 10ی مانگی ١٠ به‌رده‌وام ده‌بێت."
له ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگەشە‌وه باج ده‌خرێته سه‌ر بامیه و فاسولیا و لۆبیا و بیبه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانییەوە كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 350 دینار بۆ 400 دینار ده‌بێت و تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی 11 باجەکە به‌رده‌وام ده‌بێـت.''
گوتیشی: "هاورده‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌مێك به هه‌موو جۆرێك و به درێژاییی ساڵ قه‌ده‌غه‌یه، بۆ نموونه، خاس، قه‌رنابیت، قارچك، ته‌ڕه‌پیاز، توور، سڵق و گوڵه‌به‌ڕۆژه."
هێدی كاكه‌یی




