٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: دۆخەکە مەترسیدارە و ژمارەی مردووان لە زیادبووندایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەداخەوە دۆخی ھەرێمی کوردستان زۆر مەترسیدار بووە و ژمارەی ئەو کەسانەی بە نەخۆشیی کۆرۆنا مردوون لە زیادبووندایە و ژمارەیان گەیشتە ٢٤ کەس.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەداخەوە دۆخەکە زۆر خراپە و بەردەوام ژمارەی ئەو کەسانەی بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدەن لەزیادبووندایە، بۆیە دۆخەکە زۆر ترسناک بووە و مەترسی بەردەوامە، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ٢٤ کەس.''

د. سامان بەرزنجی گوتیشی: "هاووڵاتییان ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت بۆ ئەوەی ھاوکارمان بن ئەو نەخۆشییە زیاتر تەشەنە نەکات و پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان بپارێزن، چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەوانەی کە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن لە زیادبووندایە."

باسی لەوەش کرد: "ئێمە ھەموو ڕێکارێکمان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لەو نەخۆشییە و ڕێنماییشمان دەرکردووە و پێویستە ھاووڵاتییانیش پێیەوە پابەند بن."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار