رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا تەنیا واژووکردنی ماوە

هەولێر-KDP.info- ئەم حەفتەیە دانوستانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەست پێدەکاتەوە و ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاشکرایکرد، رێککەوتنەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دانوستانەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی چارەسەرکردنی چەند پرسێک گەیشتووتە کۆتایی و تەنیا واژووکردنی ماوە، بەڵام رەوشی عێراق رێگر بوو لە واژووکردنی.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارە ئەم حەفتەیە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "راستە ئەم حەفتەیە دانوستانەکان دەست پێدەکەنەوە و شتێک نەماوە لەسەری بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بە پرسەکان ھاتووە و گەیشتوون بەوەی رێککەوتنەکە واژوو بکرێت.
قائید میرۆ




