٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ دەست پێدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەم هەفتەیە، ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوە دەچێت، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ھەولێریش دەڵێ: "ئەمجارە لە ماڵان دەست بە ھەڵمەتەكە ناكەین، بەڵام ھەر سەرپێچیكارێك خۆی سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا نەكات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردووەوە دەست بە ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ كراوە، بەڵام بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سستی كەوتە كارەكانمان و هەفتەی رابردوو لە پارێزگای ھەولێر كۆبووینەوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە دەست بە ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ بكەین، بەڵام ئەمجارە جیاواز لە پێشوو لە ھاووڵاتیانەوە دەست پێناكەین، بەڵكو سەرەتا لە كەرتەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ دەست پێدەكەین، بە ھۆی پەیدابوونی قەرەباڵغییەوە لە ماڵانی نابڕین".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ھەولێر دەڵێت: "پێویستە ئەو ھاووڵاتیانەی زێدەڕۆییان كردووەتە سەر كارەبای نیشتیمانی، سەردانی بەشەكانی فرۆشیاری وزە بكەن بۆ نەھێشتنی زێدەڕۆیی، چونكە تەنیا سزای ماددی دەدرێن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران سزای ماددی دەدرێن و دەستگیریش دەكرێن و رووبەڕووی یاسا دەبنەوە".

حوسێن حەمەد روونی كردەوە: "لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی ٤٠%ی وزەی كارەبا دیار نییە و ون دەبێت، لەو رێژەیە نزیكەی ١٥%ی ھۆكاری تەكنیكییە، بەڵام نزیكەی ٢٥%ی وزەی كارەبا بە ھۆی زێدەڕۆیی سەر تۆڕەكانی كارەبا ون دەبێت".

پەیوەست بە ئاماری ئەمساڵی نەھێشتنی زێدەڕۆیی، حوسێن حەمەد ئاشكرای كرد: "لە ھەڵمەتی سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئادار، نزیكەی ١٤٠٠ سەرپێچیكار كارەبایان لێ بڕدرا و لەو ژمارەیەش یەك ملیار دینار سزای ماددی دران، ئەوە لە مانگی شوبات تا مانگی ئادار، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر لە سەرەتای بڕیاری حكوومەت بۆ لێخۆشبوون لەو كەسانەی خانوویان بە زێدەڕۆ دروست كردبوو، كارەباشیان بە زێدەڕۆ بەكار ھێنابوو، زیاتر لە ١٠ ھەزار بەشداربوو سەردانی فەرمانگەكانی ئێمەیان كردووە و زێدەڕۆییان لابردووە".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار