٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کرد بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ( نەژاد) ی برای  لە رووداوێکی هاتووچۆدا .

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار