بەرنامە بۆ گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵێك پۆست دانراوه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتی، پلان و به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵێك پۆست بكرێت و گۆڕانكارییه‌كانیش له چه‌ندین سێكته‌ری جیاواز ده‌بن و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كارێكی باشه و نوێبوونه‌وه‌یه.
جێگری پارێزگای هه‌ولێر، هێمن قادر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پلان هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بكرێت و له هه‌موو بواره‌كاندا گۆڕانكاری ده‌كرێت، له قایمقام و به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه و بەڕێوەبه‌ری گشتی و فه‌رمانگه‌كان و شاره‌وانییه‌كان، بۆیه له به‌رنامه‌ماندایه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو بواره‌كاندا گۆڕانكاری بكه‌ین."
هێمن قادر گوتیشی: "گۆڕانكارییه‌كانیش به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌بن، به‌شێكیان لاده‌درێن و به‌شێكیش ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت و به‌شێكیان پۆسته‌كانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی واقعی سێكته‌ره‌كانه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كارێكی باش و له به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵك و نوێبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، كه گۆڕانكارییه‌كان بكرێت."
قادر باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هاتوونه‌ته پێش، جارێ نه‌كراون، به‌ڵام له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه گۆڕانكاری به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجام بده‌ین."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له سه‌ره‌تادا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پۆسته حكوومیه‌كان بكات و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كردووه و بڕیاره كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی دیكه‌ش بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




