٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سیاسەتی زمان گیانی نەتەوە دەچەسپێنێت هەرێمی كوردستان بەنموونە

سەرچاوە: KDP.info

بۆ ئەوەی زمان بەرێكو پێكی لەهەموو بوارو ئاستێكدا بەكاربهێنرێ و لەبەردەم گۆڕانكاری خێرای تەكنەلۆژیادا خۆرابگرێ، تاكو رۆژ دوای رۆژ ببووژێتەوە و خۆی بسەپێنێ كە زمانێكی زیندووە لەگەڵ رەوتی بەرەوپێشەوەی لایەنەكانی ژیان خۆ دەگونجێنێ و هەماهەنگی لەگەڵ هاوزمانانی بكات لەهەر كوێێكی سەر گۆی زەوی بن، بەكردنەوەی خولی فێربوونی زمان و هاموشۆی بەردەوامی وڵات بكەن و سەتەلایتی (كەناڵێ ئاسمان)ی كەلتووری دابمەزرێنرێ بۆ رەوەندی زمانەكە و زمان لای هەموو تاكێكی ببێتە گیانی نەتەوە و لەهەر شوێن و كاتێكدا بێ جگەر گۆشەكانی نەك تەنها قسەی پێبكەن بەڵكو بتوانن بەنووسین و خوێندنەوەش زمانەكەیان بزانن و هەردەم شاناز و سەرفرازبن بەوەی كە سەر بەزمانێكی تایبەتمەندن كە لەهرزو بیریاندایە وەكو ئاو و هەوا پێویستە تا ئەو رادەیەی بە گیانی نەتەوەیانی بزانن و گەر هاتو لەو زمانە دابڕان ئەوا پێویستە بەخۆدا چوونەوە و هەڵوەستەیەكی نەتەوەیی قولی ووردی بۆ بكرێ.

لەبەر ئەوەی ئەو نەتەوانەی خەمخۆری زمانەكەیانن ئەوان سیاسەتی زمانیان بەپلاندانانی تۆكمەی درێژخایەن هەیە و لایەنەكانی سیاسی لەهەڵمەتی هەڵبژاردن (پەرلەمان و پارێزگا و..

هتد) پێبەری تایبەتیان بۆ سیاسەتی زمان هەیە بۆ نموونە پارتی ژینگە لەكۆماری ئێرلەندا بۆماوەی بیست ساڵ (2009- 2029) لەهەشت تەوەردا خاڵی لەسەر پیتەكان داناوە كە تیایە لەو ماوەیەدا چ بۆ زمانی ئایریش بكرێ بەدواداچوون و دەستنیشانكردنی ئاستەنگەكان و دەستبەجێ (یەكسەر) گەرماو گەرم لەلایەن زمانناسان و زمانزانان چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزرێتەوە و هەر زمانێ سیاسەتی زمانی نەبوو ئەوا پلانیشی نابێ و مەترسی لەسەر زمانەكە یەكجار زۆر دەبێ، چونكە بۆ داهاتوو (ئایندە) كە گۆڕانكاریەكان هێندە خێران گەر ئامادەباشی بەپلاندانان بۆ دانەنرابێ ئەوا مەترسی بەرە و هەڵدێری نەمان دەچێ، لەبەر ئەوەی زمان و ئابووری پەیوەندیەكی چارەنووسسازیان پێكەوە گرێدراویان هەیە، چونكە گەر بەو زمانە كار نەدۆزرێتەوە و دەست نەكەوێ، ئەوا بەناچاری هەوڵدەدرێ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان (زمانی كار) ببێتە زمانی ژیان و زمانی نەتەویەكی هێدی هێدی بەرەو نەمان و لەناوچوون دەچێ و باشترین نموونەش رەوەندی كوردی ئەوانەی هاوسەریان بیانییە یان لەماڵەوە بەزمانی كوردی قسە ناكەن. وگەر سیاسەتی زمان هەبێ ئەوا گیانی نەتەوە دەچەسپێت و خۆڕاگر و چەسپاو دەبووژێتەوە و پەرەی پێدەدرێ.

مامۆستا لویس كالفی پێناسەی سیاسەتی زمان و پلانی زمان بەم جۆرە دەكات:*
سیاسەتی زمان: بریتییە لەسەرتاپای ئەو رێگایانەی بەر لەبواری پەیوەندیەكانی نێوان زمان و ژیانی كۆمەڵایەتی، بەتایبەتیش لەنێوان زمان و ژیان لەوڵاتدا.

پلانی زمانەوانی: بریتییە لەگەڕان بەدوای هۆكاری پێویست بۆ پیادەكردنی سیاسەتی زمانەوانی و چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەو هۆكارانە.

دەپرسین ئاستەنگەكان و لەبەردەم سیاسەتی زمان چین و چۆن چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە و دەكرێ؟

ئاستەنگەكان
لەبەر ئەوەی ئەوانەی پۆست و پلە و پایەیان هەیە راهاتوون كە كاروباریان بەزمانی سەردەست (دەسەڵاتدار) بەڕێوە ببەن و زمانی دیكە بەزمانی نزمتر و خوارتر و كەمتر دەزانن و گەر هەوڵی بەكارهێنانی زمانی دیكەش بدرێ ئەوا بەهەموو جۆرێ پەراوێزو فەرامۆشی دەكەن و لە (1992 تاكو 2012) دروشمی زمانی تاقانەیان هەڵبژاردووە بەهەنجەتو بیانوو وپاساوی باگڕاوەندیان زمانی عەرەببە و سەرچاوەكانیش بەزمانی عەرەبین بۆیە لای سەرەوەی یاساو بریارەكانیش پەرلەمانی كوردستان دروشمەكەیان چەسپاندووە (وێنەیەكی تەرجەمەكراوی دەقە عەرەبیەكەیە كە بەرەسمی دەرچوە). هەر بۆیەش كارتیكردنی ئەمانەیە لە پەیڕەو پڕۆگرامی گشت لایەنەكانی سیاسی كە لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و لەبەرنامەی هەموو كابینەكاندا بەیەك دێریش باسی سیاسەتی زمان نەكراوە.

هەر ئەوان لەدەستیان بێت نەك (قانون و زمانی كوردی كوجا مەرحەبا)! و وەڵامدانەوە بەزمانی كوردی قەدەغەیە، بەڵكو لەناخیاندا بەزمانی كوردی خوێندن (زیادە) لەماڵ و كۆڵان فێری زمانەكە دەبن و ئەوانە لەو ناوچانە بوون پێش راپەڕینی 1992 كە خوێندن بەزمانی كوردی تیابوو بەڵام هیچ كامیان جگەرگۆشەكانیان بەزمانی كوردی نەیانخویندووە و ناخوێنن!.

ئەوانەی خەمخۆری ناسنامەی نەتەوەكەیانن دەنگیان بەرزكردۆتەوە بەڵام هێندە كزو لاواز بووە كە دەنگدانەوەی نەبووە، بۆ نموونە لە 111 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (11) لە نەتەوەكانی دیكەن و سەد پەرلەمانتار كوردن بەڵام ئەوانەی هەڵوێستیان هەبوو ژمارەیان لەپەنجەی یەك دەست ئەو پەڕی دوو دەست تێنەدەپەڕی كە داوایان كردووە كە یاسا و بڕیارەكان بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بن، چونكە لەو شەست یاسا و بڕیارانەی بەدەگمەن وا هەڵدەكەوێ كە بەزمانی كوردی لەگەڵ دابێ و پڕسیار لەم بارەوە لەئەنجومەنی وەزیران كراوە و پشت بەستن بەدوو نووسراو بەئیمزای سەرۆكی پەرلەمان تاكو خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستانیش تەواو بوو هەر وەڵامیش نەدرایەوە؟!

بەكوردی كردنی دادگاكان و فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتی داد ساڵی (2000) هەنگاوی چاكی نا، بەڵام لەبەر ئەوەی بەدواداچوونی لەگەڵدا نەبوو، بۆیە بڕیاری دادگاكانی نەگرتەوە گەرچی لەفەرمان وەزاری ژ 343 كە لە 15/6/2000 دەرچوە و لە ژ3 وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
ئەمەش دەقی خاڵی سێیەمی (بڕیاری دادوەریەكان بەكوردی دەردەچێت و ئەگەر زاراوەیەكی یاسایی نامۆ بوو دەتوانرێت هەر بەزمانی عەرەبی بنووسرێت یا زاراوەیەكی كوردی و زاراوە عەرەبییەكەی لەتەكەوە لەنێو دوو كەوانە بنووسرێت).

یەكەم/ دواتر لەرێنماییەكانی ژ1/2000 بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی وەزارەتی داد ئەوا هەمدیسان لەخاڵی دووەمدا هاتووە (بڕیارەكانی دادگا تا كۆتایی 2000 بەعەرەبی دەردەكرێـت) بەداخەوە دەڵێم دوازدە ساڵ پترە هێشتا بڕیاری دادگاكان بەزمانی عەرەبین و بۆچ لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ نەكردووە و خودی وەزارەت و سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان نەكردووە؟ تاكو جێبەجێ بكرێ و هەڵوێستیان لەم بارەوە هەبووە.

دووەم/ لەو شەست یاساو بڕیارانەی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوێندراون (1992- 2012) دروشمەكەیان بەسەرەوەیە كە زمانی كوردی پلە دووە و سەرەڕای ئەمەش ئەوانەی وەرگێڕی یاسا و بڕیارەكانن لەزمانی عەرەبی بۆ زمانی كوردی پڕۆفیشناڵ نین، بۆیە بەكوردیەكی پاڕاو وەرناگێڕدرێن بۆ یەك، دوو وشە یان زاراوە بەچەندین جۆر وەرگێڕدراون بۆ بەزمانی كوردی ئەوەیان هەڵوەستەیەكی دەوێ، داواكارم لەزمانناسان بەیاسا و بڕیارەكاندا بچنەوە ئینجا وردتر و قولتر بۆیان دەرئەكەوێ بەكوردیەكی چۆن چۆنی وەرگێڕاون؟.

لیژنەیەكی هەمیشەیی داڕشتنی یاسایی و زمانەوانی كە بەهەردوو زمان بەیەكسانی بەزمانی كوردی و عەرەبی دابڕێژرێن ئەمەش نە لەپەرلەمان و نەلەحكومەت داڕشتنیان بەپڕۆفشناڵی ئەنجام نادەن، چونكە ئەوانیش كەتوونەتە ژێر كاریگەری دروشمەكە و نەمزانیوە لایەنێكی پەیوەندیدار لەم بارەوە سەردانی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتیان كردبێ كە بۆچ زمانی كوردی پلە دووە و تاكەی بەردەوام دەبێ؟!

سێیەم/ شێواندنی زمانی كوردی بەبەرچاوی هەموومان دەكرێ و تاكو ئمڕۆش رادەیەكی بۆ دانانرێ و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەئەكادیمیای كوردی و وەزارەتی رۆشنبیری و لیژنەكانی پەیوەندیدار لەپەرلەمانی كوردستان و نووسەران و پارێزگا كراوە هەر هەموو بەدیاردەیەكی خراپی دەزانن؟ بەڵام لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی گەر هەبێ هەر لەسەر كاغەزە و بەركردەیی و كردار بەئەركی سەرشانیان رانەبوون و باسی نەنووسین بەزمانی كوردی و فەرامۆشكردنی ناكەم و لەم بارەوە زانكۆكانی كوردستان بەشی زمان دەتوانن بەتوێژینەوەی مەیدانی بەسوود وەرگرتن لەئەزمونی وڵاتان و هەرێمەكانیان چۆن زمانەكەیان یا زمانەكانیان دەپارێزن و هەرگیز نەك قبوڵیان نییە، بەڵكو سزای ئەو كەس و لایەنانەش دەدەن كە ڕێزی ناگرێ.
چوارەم/ چەندین سەرچاوە (چاووگ) مرجعییەی زمان بۆ یەك زمان (زمانی كوردی) لەهەمواركردنی یاسا دووەمی (یاسای ئەكادیمیای كوردی ) ژ5/2012 داهاتووە:-

ماددەی یەكەم
ماددەی دووەمی یاساكە هەموار دەكرێت و بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە (ئەكادیمیای كوردی یەكێكە لەچاوگە باڵاكان لەهەموو شتێكی پەیوەندی بە زمانی كوردی و شێوە زارەكان و پاراستن و دەوڵەمەندكردنەوە هەبێ، بەمەبەستی گەیشتن بەزمانێكی یەكگرتووی فەرمی و، خاوەن كەسایەتییەكی سەربەخۆی مەعنەوییە) گەر لەم دەقە وردبینەوە بۆمان دەردەكەوێ جگە لەئەكادیمیای كوردی چەندین (چاوگە) هەن، بەڵام ناویان نەهاتە بیرمان،بۆ بەشی زمان لەزانكۆكانی كوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری، نووسەران.. هتد.

دەبێ بەڵام نابێ و ناكرێ كە بۆیەك زمان دوو چاووگ (سەرچاوە) مرجعییە هەبێ ئەوا لەجیاتی چارەسەركردن ئەوا ئاستەنگەكەیان قوڵتر و لێك ترازانی فراوانتر دروست دەبێ، نەدەبوایە لەپەرلەمانی كوردستان بەم جۆرەبڕیاری لەسەر بدرابایە.

پێنجەم/ دەپرسین لەبارەی بایەخ و گرنگی و بەهای زمان، چەندین بەرهەم بەچاپ گەیاندراون و بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی فرە زمانن و لەمیدیا و لایەنەكان پلانیان بۆ ئەم بوارە یەكجارلاوازە و زۆرینەی خەڵك لەم بارەوە وشیاری رۆشنبیری و رۆشنبیری لەئاستی پێویستدا نییە و كە لەوڵاتان و هەرێمەكانیان (زمان) پیرۆزە، چونكە لەئاسایشی نەتەوەیە (ستراتیژە) بەكردەوەی لەهەموو بوارو ئاستێكدا بەرێك و پێكی جێبەجێ دەكرێ و ئەوانەی رێزی ناگرن سزای یاساییان بۆ دانراوە و ئەمانەش ژمارەیان كەمە چونكە زمان بۆت بەشێكی دانەبڕاو لەهزر و بیری هەموو تاكێكیان و هەرگیز قەبوڵی ناكەن بەكەمتر لەزمانەكانی دیكەی دابنێن و بزانن و لەهەستی وڵاتپارێزیان گەر لەهەر شوێنێك بەكار نەهات دەپرسن بۆچ بەكار نایەت، لە دەستووری كۆماری عێراق (2005) یەكسانی زمانی عەرەبی و كوری دانی پیانراوە بەڵام دەپرسین ئێمە لەئاست پراكتیزە كردنی ئەم دەستكەوتەداین تاكو ئەم نووسینە بەداخەوە دەڵێم نەخێر، چونكە سیاسەتی زمانمان نیە.

* ئەندامی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار