٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان بەشداریی گفتوگۆکانی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) لە جنێف دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیار وایە ڕۆژانی 9 تا 14/11/2019 لە بارەگای ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ، خولی (34)ی لیژنەی تایبەت بە گفتوگۆکانی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) ببەسترێت بە ئامادەبوونی پسپۆڕ و شارەزایان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ گفتوگۆ دەربارەی پانۆرامای خولی گشتگیر لەسەر عێراق لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.

لەو گفتوگۆیانەدا شاندێکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراقدا، بە سەرپەرشتیی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامیەتیی وەزارەتی ناوخۆ و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێم بەشدار دەبێت، بۆ خستنە ڕووی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئەو پێشکەوتنانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەدی هاتوون.

لەم بارەیەوە د. دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردەی نێودەوڵەتییەكانی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا هەرێم لە چوارچێوەی شاندی كۆماری عێراقدا و لە میانەی ئەندامبوونی لە لیژنەی نیشتمانیی نووسینەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەو ڕێكەوتننامانەی كە عێراق تێیاندا ئەندامە و پەیوەستن بە مافی مرۆڤەوە، بەشدار بووە. سەبارەت بە گرنگیی بەشداریی هەرێم لە گفتوگۆی ڕاپۆرتی عێراق تایبەت بە پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) ئاماژەی بەوە کرد، کە بەشداریی هەرێم گرنگیی خۆی هەیە لە ڕووی پابەندبوونەكانی حکوومەتی هەرێم بە پرەنسیپە نێودەوڵەتیانەی کە دەخرێنە ڕوو، چونكە هەرێم لەو بوارەدا هەنگاوی زۆری ناوە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار