٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاش كه‌مێكی دیكه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوە رێکدەخات، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و حکوومەت دەبێت، کۆبوونەوەی دووەمیش لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتییەکانی حکوومەت و پەرلەمانیش تێیدا بەشدار دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر.

بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و دواتریش هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دۆخی عێراق و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن. 

هەواڵی پەیوەندیدار