دھۆك.. ٣٥ پڕۆژەی رێگاوبان كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە

دهۆك-KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆك دەیان پڕۆژەی رێگاوبان جێبەجێ دەكرێن و بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆكیش جەختی كردەوە، بەر لە ھاتنی ساڵی نوێ، زۆربەی پڕۆژەكان تەواو دەكرێن.
خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕی ١٠ ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانی پارێزگای دھۆك خەرج كرد، بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی دھۆك دەستی بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە كردووە، كە ژمارەیان ٣٥ پڕۆژە دەبێت و بە سەر شارۆچكەكانی دھۆكدا دابەش بوونە".
بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆك دەشڵێت: "زۆربەی پڕۆژەكان كاری باشیان تێدا كراوە و پێشڤەچوونیان بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی ئەو رێگاوبانانەی ساڵی رابردوو بە ھۆی بارینی باران و لافاوەوە زیانیان بەركەتبوو".
ناوبراو روونیشی كردەوە: "دوو ئۆڤەرپاس لەسەر رێگای دھۆك بۆ قەزای سێمێل دروست دەكرێن، ئەوەش بە مەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی ھاتوچۆ لەو رێگایە، چونكە رێگایەكی قەرەباڵغە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان و شۆفێران دروست كردووە".
قائید میرۆ




