بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش پێک دەهێنرێت و یاساكه‌ش هه‌موار ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، لیژنه‌یه‌كی باڵا له چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێک هاتووە، كه كاری ئه‌و لیژنەیە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان دەبێت و ئه‌و كاره‌ش له ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسای مادده‌ی هۆشبه‌رەوە ده‌كرێت.
د. محه‌مه‌د قادر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیژنه‌یه‌كی باڵا پێک هێنراوە، كه كاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان و له چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێك هاتووه، وه‌كو لایه‌نی یاسایی و مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی، چونكه ده‌یانه‌وێت هه‌ر كارێکی پێویست بێت، بیکەن."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان گوتیشی: "ئه‌و لیژنه‌یه كار ده‌كات لەسەر ئەوەی کە هۆكاری هاتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر چییه و له كوێوه دێت و هۆكار چییه دێت و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و بازرگانه‌كانی ئه‌و كاره کێن و چۆن چاره‌سه‌ری له ڕووی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، کە ئه‌و ماده‌یه به‌كار دێنن."
د. محه‌مه‌د قادر باسی له‌وه‌ش کرد: "بڕیاره ڕاپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسای مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌موار بكرێته‌وه."
بڵند ئیبراهیم




