٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئەحمەد سەفار: بودجە ئامادەیە و داواكاریی كوردیشی تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك داواكاریی داوەتە بەغدا، لەوانە دیاریكردنی رێژەی پشكی هەرێم و دانەوەی قەرزەكان و پشكی هەرێم لە نەفەقاتی سیادی، لێكتێگەیشتنی باشیش هەیە و تەنها ماوە رێككەوتن بكرێت.

د. ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەت پڕۆژەیاسای بودجەی تەواو كردووە و تەنها ماوە داواكاریی خۆپیشاندەرانی تێیدا جێگیر بكرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت، هەروەها لە نێوان هەرێم و بەغدادا گفتوگۆ كراوە و داواكاریی كوردیش باس كراوە و لێكتێگەیشتنی باشیش هەیە، بۆیە تەنها ماوە رێككەوتنی لەسەر بكەن و رەوانەی پەرلەمان بكرێت".

سەفار گوتیشی: "كورد كۆمەڵێك داواكاریی هەیە بۆ ئەوەی نەوت رادەستی بەغدا بكات، ئەوانیش بریتین لە دانی پشكی هەرێم لە نەفەقاتی سیادی و دانەوەی قەرزەكانی هەرێم لە ساڵی 2004ـەوە تاوەكو ئێستا و هەروەها رێژەی پشكی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە لای ئێمە، پارەی خۆمان بە تەواوی وەربگرین، بە تایبەت قەرزەكان، ئەگەر بەغدا ئەمەی كرد، هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەكات، چونكە هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی لەسەرە".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد: "هەر كاتێك حكوومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران رێك كەوت، راستەوخۆ بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و ئێمەش گفتوگۆی لەسەر دەكەین و پەسەند دەكرێت".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار