ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە و تێیدا بارودۆخی ئێستای عێراق و سووریا و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 11 بە سەرپەرشتیی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن دەكرێت و دواپێشهاتەكان و بارودۆخی ئێستای عێراق و سووریا و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەكرێت.




