٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP وردەكاریی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان بكرێت و، بۆ هەر بەرمیلێك نەوتیش 40 هەزار دینار وەردەگرن.

جیهاد حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "سەرۆكی حكوومەتی هە رێمی كوردستان بڕیاری داوە كە ئەمساڵ هەموو خەڵكی كوردستان نەوتی سپیی ماڵان وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە پەیوەندیمان بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە كرد و ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە لە رێگەی بریكارەكان و دابەشكردنی پسوولە و ئامادەكردنی تەنكەری نەوت، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە كە لە 1/11 دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان بكەن".

حەسەن گوتیشی، ئەمساڵ هەموو خێزانێك لە هەرێمی كوردستان بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت و سەرۆكی حكوومەتیش خۆی بڕیاری داوە و تەواوی خەڵكی كوردستان نەوت وەردەگرن، كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێدەكەن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار